
پاڤێڵ دۆرۆف و لۆگۆی دراوی تۆن کۆین
ئاڤا نیوز
دراوی ئەلیکترۆنی تۆن کۆین کە بە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بەستراوەتەوە، دوای دەستگیرکردنی خاوەنی تێلێگرام 20%ـی بەهاکەی لەدەست دا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای دەستبەرسەرکردنی پاڤێڵ دۆرۆف لە فەرەنسا، دراوی ئەلیکترۆنی تۆن کۆین بەڕێژەی 20% دابەزی و داهاتووی دراوەکە بە نادیاری ماوەتەوە، بەگوێرەی داتاکانی کۆین مارکێت کاپ دراوی ئەلیکترۆنی تۆن کۆین لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا لە 6.80 دۆلارەوە بۆ 5.35 دۆلار دابەزی.
وێنە گەورەکە: تۆن کۆین سەکۆیەکی بلۆکچەینە، لە 2018ـەوە لەلایەن تەلەگرامەوە پەرەی پێدراوە، ئامانج لێی دابینکردنی مامەڵە خێراکانە لە نێوان بەکاربەران و گواستنەوەی پارەیە بە شێوەیەکی ناناوەندی. بۆیە پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان ئەو دراوە و تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: داکەوتنی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە دوای دەستبەسەرکردنی پاڤێل دۆرۆف دامەزرێنەری تێلێگرام دێت، چونکە کەشێكی تەماوی بۆ وەبەرهێنەران دروستکردووە و نازانن ئایندەی ئەو دراوە لە داهاتوودا چۆن دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی ڕابردوو پاڤێل دۆرۆف دامەزرێنەری تێلێگرام لە فڕۆکەخانەی پاریس دەستبەسەرکرا.، دۆرۆف تەمەنی 39 ساڵە و بە فڕۆکە تایبەتەکە لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس نیشتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






