
بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
سەرەڕای پێشکەوتنەکان لە بواری وزەی نوێبووەوە، تاوەکو ساڵی 2050 خواستی جیهان لەسەر نەوت دوو هێندە زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل پێشبینی دەکات، داواکاری نەوت تا ساڵی 2050 لە سەرووی 100 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بمێنێتەوە، پێشبینییەکانی ئۆپیکیش بۆ ساڵی 2045 بریتییە لە 116 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هاوکات کۆمپانیای ئێنبریج ئینکۆش پێشبینی دەکات لە ساڵی 2045 خواستی ڕۆژانە زیاتر بێت لە 110 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
هۆکارە زانراوەکان: زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و بەرزبوونەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی ئابووری لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دوو هۆکاری سەرەکین، هاوکات ئێکسۆن مۆبیل ڕایگەیاندووە 67%ی تێکەڵەی وزەی جیهانی لەساڵی 2050 لەڕێگەی نەوت و گازی سروشتی و خەڵوزەوە دابین دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیاکە پێی وایە ئۆتۆمبێڵی کارەبایی هیچ گۆڕانکاریێک لە خواستی جیهانی بۆ نەوت دروست ناکات، ئەگەر هەر ئۆتۆمبێڵێکی نوێی کارەبایی لە جیهاندا بفرۆشرێت تا ساڵی 2035، ئەوا خواست لەسەر نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا بە 85 ملیۆن بەرمیل دەمێنێتەوە، ئەمەش هەمان ئاستە لەگەڵ ساڵی 2010دا.
ئەمەش بزانە: ئەگەر هاتوو تاوەکو ساڵی 2030 هیچ وەبەرهێنانێکی نوێ لە جیهاندا لەبواری نەوت نەکرا، ڕەنگە بەرهەمهێنان بەنزیکەی 15% لە ساڵێکدا کەمببێتەوە و ببێتە هۆی دابەزینی ئاستی خستنەڕوو بۆ 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






