
پێشانگەیەک ئۆتۆمبێلی چینی تێدا نمایش دەکرێت
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا پێناسی گومرگی بەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی سەپاند، کەنەداش رایگەیاند، پێناسی گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی بۆ 100٪ زیاد دەکەن.
وێنە گەورەکە: هەناردەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی بۆ وڵاتان لە فراوان بوونە، بە جۆرێک، هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی لە گەورەترین بەندەری ڤانکۆڤەر بەڕێژەی 460٪ بەراورد بە ساڵی رابردووی زیادیکردووە.
لێدوانی فەرمی: حکومەتی کەنەدا رایگەیاند، پێناسی گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی بۆ 100٪ بەرزدەکەنەوە، هەروەها پێناسی هاوردەی ئاسن و ستیلی چینی بۆ 25٪ بەرزدەکەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: وڵاتان حکومەتی چین بە پاڵپشتی کردنی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی چینی تۆمەتبار دەکەن. بەو هۆیەوە کەنەدا بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووەوە بڕیاری بەرزکردنەوەی پێناسی گومرگی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: باڵیۆزخانەی چین لە کەنەدا ڕەخنەی لە حکومەتی وڵاتەکە گرت و دەڵێت سیاسەتی خۆپارێزی پەیڕەو دەکات، کە ئەمەش دژی بنەمای یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیهانییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ئایار واشنتن پێناسی گومرگی سەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی بەڕێژەی 100٪ بەرزکردەوە. مانگی رابردووش یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا پێناسی گومرگی بۆ سەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی چینی بەڕێژەی 36.3٪ بەرزبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش





