
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە کاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، دواخستنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراق بیانووە و ئیرادەیەكی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان تووشی كێشە بێت.
وێنە گەورەکە: مانگانە حکومەتی عێراق گرفت بۆ ناردنی مووچە دروست دەکات و هەر مانگە و بیانووێکی نوێ و جیاواز دەگرێت، بەجۆرێک هیچ مانگێک لە وادەی خۆی نەیناردووە، تائێستاش چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت دیارنییە.
لێدوانی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردن سازکرد، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشدا باسی پرسی مووچەی کرد و گوتی: "ئەوەی كراوە لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و فەرمانبەران، بەشێوەیەكی ڕێكوپێک كراوە، دواخستنی مووچە بیانووە و هیچ پەیوەندیی بە وردبینییەوە نییە".
زانیاریی زیاتر: وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە، ئەو خاڵ و تێبینییانەی لیژنەی هاوبەشی چاودێریی هەولێر و بەغدا ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، هەموویان لەبەرچاو گیراون، تێبینییەكان هی ئەوە نین كە مووچەیان لەسەر ڕابگیرێت.
هۆکارە زانراوەکان: وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە پشت نەناردنی مووچە ئیرادەیەكی سیاسیی هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان تووشی كێشە بێت، بەتایبەت کە ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، ئەمەشی بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا ناوبرد.
باکگراوند: لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک ماوە پێبنێینە مانگی نۆ، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی نزیکەی 950 ملیار دینار، تەنیا 35 ملیار و نیوی بۆ مووچەی مانگی حەوت خەرج کردووە، بەبێ ڕوونکردنەوەی هیچ هۆکارێکیش هاتە سەر مووچەی مانگی هەشت و ئەمڕۆ 550 ملیار دیناری خەرج کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






