ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە، ئەمڕۆ سوودانی مووچەی مانگی حەوت و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی هەشت خەرج دەکات.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات. هەفتەی داهاتووش تەواوی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: شاخەوان عەبدوڵڵا کە لەسەر پشکی پارتی پۆستەکەی وەرگرتووە، جەختی کردەوە؛ سوودانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵە، ڕێگە نادات هیچ کێشمە کێشمێکی سیاسیی ڕێگری لە ناردنی مووچە بکات و لەمەودوا مووچەی لە پرسی کەسی و سیاسی دەردەهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی داهاتوو نوێنەرانی کورد لە بەغدا (وەزیرانی کورد و فراکسیۆنە کوردستانییەکان) لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبنەوە. شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی قسەی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان و تەنانەت لەگەڵ سەرۆککۆماریش کردووە.
باکگراوند: بەغدا تاوەکو ئێستا لەکۆی نزیکەی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی هەر مانگێک، تەنیا 36 ملیاری بۆ مانگی حەوت و ، نزیکەی 550 ملیارد دیناریشی بۆ مووچەی مانگی هەشت ناردووە، ئێستاش شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە بەغدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





