
عەبدولکەریم حوسێنزادە
ئاڤا نیوز
پارێزگاری سلێمانی قسەی لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری نوێی ئێران کردووە، دەڵێت "بەڵێنیداوە سەردانی هەرێمی کوردستان و سلێمانی بکات".
وێنە گەورەکە: یەکەمجارە لە ئێران کوردێکی سووننە پۆستێکی باڵا وەردەگرێت، ئەمەش دوای ئەو ڕەخنانەی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گیرا كە لە کابینەکەی کورد و سووننەکانی بێبەش کردووە.
لێدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بۆ پیرۆزبایی لەگەڵ عەبدلکەریم حسێنزادە، جێگری نوێی سەرۆککۆماری ئێران بە تەلەفون قسەمکردووە، ئەو بەڵێنیداوە سەردانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بکات.
زانیاريی زیاتر: لەبارەی دیاریکردنی وادەیەک بۆ هاتنی عەبدلکەریم حسێنزادە، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: هیچ کاتێک دیارینەکراوە، لەبەرئەوەی ئێستا بۆ میوانداری ئامادەییمان نییە.
باکگراوند: عەبدلکەریم حسێنزادە، نوێنەری هەڵبژێردراوی شاری نەغەدە و شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بۆ پەرلەمانی ئێران، ڕۆژی 26-8-2024 کرا بە جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ "کاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە بێبەشکراوەکانی وڵات".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا 12 هەزار کەس بە شێوەی ئەلیكترۆنی ناویان بۆ حەج تۆمار کردووە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکرا