
ئاڵای ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆمپانیای بواری كاڵای ئەلیكترۆنی كە كار بۆ حكومەتی ئێران دەكەن، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزادران و “هیچ كەسێک” بۆی نییە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2017 و دواتریش جۆ بایدن، سزایەكی زۆر لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، ئەمەش دۆخی دارایی وڵاتەکەی سەخت کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: تۆڕێکی کڕینی کاڵای ئەلیكترۆنی و كاڵا جیاوازەكان کە لە سێ کەسایەتی و چوار کۆمپانیا و دامەزراوە پێکدێت، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزایان بەسەردا سەپێنرا، بەتۆمەتی ڕێگەخۆشکردن بۆ هەناردەکردنی کاڵا و تەکنەلۆژیا لە چەندین کۆمپانیای ئەمەریکا بۆ ئێران. دوو لە دامەزراوەكان توركی و ئیماڕاتین، سێ لە دامەزراوە و کەسایەتییەکانیش لە تورکیا و لوبنانن، ئاماژە بە شووناسی دووانەکەی دیکە نەکراوە..
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە: دامەزراوەکان و حکومەتی سووریا بە فرۆشتنی کاڵای ئێرانی سەدان ملیۆن دۆلاریان دەستکەوتووە و فرۆشتنی ئەو کاڵایانە بووەتە سەرچاوەی داهاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





