
درۆنێکی دروستکراوی وڵاتی تورکیا، وێنە AA
ئاڤا نیوز
بەرەوپێشچوونی درۆنەکان کاریگەری بەرچاوییان دروستکردووە لەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی و سەربازیی کە ڕۆڵیکی بەرچاوییان هەبووە لە گۆڕانی ستراتیژییەتی شەڕکرد.
جیاوازییە سەرەکییەکان لە نێوان درۆن و فڕۆکەی ئاسایی چییە؟
- درۆنەکان لە ڕووی قەبارەوە کێشیان کەمترە، ئەمەش توانای جووڵەکردنی ئاسان و خێرای زیاتریان پێدەبەخشێت و دەتوانن کرداری وێنەگرتن و خۆ دزینەوەیان لە سیستمی چاودێری نایابتربێت، هەروەها دەتوانرێت لە ناوچەیەکی زۆر دوورەوە ئاڕاستەبکرێت و خوود کارانە مانۆڕ ئەنجامدا بە کەمترین وزە.
- فرۆکەی ئاسایی ناوچەی فڕینی پێویستە و لەڕووی قەبارەوە گەورەترن و پێویستیان بە فڕۆکەوان هەیە تا بتوانێت ئاڕاستەیان بکات، وێستەگەی سووتەمەنیان لە نزیکترین شووێن پێویستە لەبەر ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ناتوانن بمێنەوە بەراورد بە درۆنەکان.
گرنگییەکانی بەکارهێنانی درۆن
- کەمی تێچوو لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانیدا.
- کەمکردنەوەی زیانە مرۆییەکان لە کاتی بەکارهێنانیدا.
- پەیوەست نەبوون بە کات و شوێنی دیاریکراوەوە.
ئەو وڵاتانە کێن کە خاوەنی درۆنن؟
تورکیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە دروستکردنی درۆندا و خاوەنی چەندین جۆری جیاوازی درۆن و بۆتە ناوێکی دیار لە بازاڕی کڕین و فرۆشن بە فرۆکەی بێفرۆکەوان، لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەکی خۆماڵیەوە توانیویەتی وەبەرهێنان بکات لەوانە، 'بایکار، ئاسێلسان و TIA.
بەناوبانگرتین فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بریتین لە، Bayraktar TB2 و Bayraktar Akıncı و ANKA کە بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکەن و گەشەیان پێدراوە.
دیارترین ئەو تایبەتمەندییەی لەو درۆنانە بەکارهێناوە بەکارهێنانی ژیری دەستکردە لە ناسینەوەی ناوچەکان و پێکانی ئامانجەکانیان.
- چین خاوەنی 25 جۆری جیاوازی درۆنە و لە ساڵی 2010 لە پێشانگایەکی کراوەدا بەشێکیانی ئاشکراکرد.
- ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە خاوەنی ژمارەیەک درۆنی جیاوزە، لە ساڵی 2013دا، ڕایگەیاند کە توانیویەتی پەرە بە گەورەترین درۆن بدات بەناوی 'فەترەس'، کە توایانی فڕینی هەیە بۆ مەودای 2000 کیلۆمەتر وە دریژییەکەی 7 مەترە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە ئاڵۆزییەکانی ئێستای جیهاندا درۆن ئامرازێکی سەرەکی شەڕکردنە، لەوانە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا هەروەها شەڕی نێوان ئیسرائیل و کەرەتی غەززە کە بەردەوام و ڕۆژانە درۆن و مووشەکانی یەکتر لە ئاسمان دەخەنەخوارەوە.
باکگراوەند: دوێنی پێنجشەممە، 29-8-2024 درۆنێک لە ئاسمانی شاری کەرکووک خرایە خوارەوە و دواتر لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی عێراق ڕاگەیاندراوی فەرمییان هەبوو لەسەر شێواز و چۆنییەتی خستنەخوارەوەی:
- درۆنەکە دروستکراوی وڵاتی تورکیایە و ناوی 'ئەنکایە'، لەڕێگەی سیستمی دژەفڕۆکە خراوەتە خوارەوە.
- توانای ئەم درۆنە ئەوەیە لە بەرزی 30 کیلۆمەتر توانای فڕینی هەیە، هاوکات توانای هەڵگرتنی 750 کیلۆگرامی هەیە.
- سێ جۆر کامێرای جیاوازی هەیە و دەتوانێت ماوەی 50 کاتژمێر بەبێ وەستان بفڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






