
کاتژمێرێکی سویسری- وێنەmonochrome
ئاڤا نیوز
لەماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، تورکیا بەبڕی 170.1 ملیۆن دۆلار کاتژمێری لە سویسرا هاوردە کردووە و پێش وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی پیشەسازیی کاتژمێری سویسرا، لە ماوەی نێوان مانگی یەک تاوەکو حەوتی ئەم ساڵ، تورکیا بە بەهای 170.1 ملیۆن دۆلار کاتژمێری هاوردە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئۆکسیجن، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، تورکیا لە هاوردەکردنی کاتژمیری سویسری پێش وڵاتانی کەنەدا، نەمسا، ئێرلەندا، بەلجیکا، قەتەر، کوەیت و بەحرەین کەوتووە ، لەکاتێکدا داهاتی تاک لەم وڵاتانە زیاترە بەراورد بە داهاتی تاک لە تورکیا.
زانیاریی زیاتر: قەبارەی هەناردەکانی کاتژمێر بۆ دەرەوە لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە سویسڕا دابەزیوە و قەبارەکەی گەیشتۆتە 15 ملیار و 159 ملیۆن فرانکی سویسری، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 2.4% دابەزینی تۆمار کردووە.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای کەمبوونەوەی هەناردەکان، بەڵام هێشتا سویسرا بە هەناردەکردنی 16.9 ملیۆن کاتژمێری دەستی لە ساڵی 2023ـدا پلەی یەکەمی هەیە لە هەناردەکاری کاتژمێر لە جیهاندا، بەرهەمهێنەرانی سویسری بڕی 25.5 ملیار فرانک (30 ملیار دۆلار) سەرمایەی بیانییان راکێشاوەتە وڵاتەکەیان. بەمشێوەیە، تێکڕای نرخی هەناردەکردن بۆ هەر کاتژمێرێک بە هەزار و 775 دۆلار دیاری دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا کەرتی وزەی ئۆکرانیا بە ئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم






