
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە بەدواداچوونێکی ئاڤا نیوزدا دەردەکەوێت، تاوەکو ئێستا یەکلانەبووەتەوە ئەم مانگە مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دەدرێت یان دەکەوێتە مانگی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق، هەولێر و بەغدا ڕێککەوتوون و هەموو شتێک بڕاوەتەوە، تەنیا ئەوە ماوە ئەم مانگە یان مانگەکانی داهاتوو مووچەی خانەنیشنان بە هاوتاکراوی بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە 240 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانییە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و مووچەی هیچ یەکێکیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، بۆیە پێویستە مانگانە حکومەتی عێراق بڕی 54 ملیار و 208 ملیۆن دینار زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بەتەواوی نەنێردراوە، ڕوون نییە مووچەی خانەنشیان بە هاوتاکراوی نێردراوە یاخود نا.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان دوو لیستی مووچەی خانەنشینانی بۆ بەغدا ناردووە، یەکێکیان لیستە کۆنەکەیە و دووەمیان لیستی هاوتاکراو، ئەو بڕە پارەیەش کە زیاد دەکرێت پێویستی بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
لەلایەکی دیکەوە: سەردار ڕەواندزی، بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوەکو ئێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە بۆ ئەم مانگە مووچەی خانەنشینان هاوتاکرابێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بایۆمەتریی مووچەیان نەکردووە، هەفتەی ڕابردوو 14 ڕۆژ مۆڵەتیان پێدرا بایۆمەتری بکەن و ئێستا هەفتەیەک ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە