
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق لەژێر فشارەکاندا پێشنیازێک بۆ ڕازیکردنی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەکات، پوختەی پێشنیازەکە ئەوەیە ئێستا بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت هەشت دۆلاریان پێبدات، لە کۆتایی ساڵیشدا قەرەبوویان بکاتەوە و پارەی زیاتریان بۆ هەژمار بکات.
وێنە گەورەکە: ساڵێک و شەش مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە ڕاگیراوە و 19 ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی عێراق کەوتووە، کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کە لایەنێکی سەرەکی زەرەرمەندن، لەبارەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت کێشەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە بۆیە دەست بە پرۆسەکە ناکرێتەوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا فشار دەکەن حکومەتی عێراق بە مەرجەکانیان ڕازی بێت.
بابەتی سەرەکی: کۆمپانیاکانی نەوت داوای 20 دۆلار بۆ دەرهێنان و شەش دۆلاریش بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت دەکەن، بەڵام بەگوێرەی ماددەی 12 لە یاسای بودجە خاڵی دووەم لقی جیم، بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەشت دۆلار دیاریکراوە و حکومەتی عێراق دەڵێت "ناتوانم لەو بڕە زیاتر بدەم".
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەرلەوەی شاندی هەولێر و بەغدا دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەنەوە لە دوو هەفتەی داهاتوودا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاسانکاری نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە خستووەتەڕوو، بەشێوەیەک ئێستا هەشت دۆلار بە کۆمپانیاکان بدات و ئەوەی دەمێنێتەوە (18) دۆلار لە هەژمارەی کۆتایی ساڵ قەرەبووی بکاتەوە."
خاڵی نەرێنی: یەکێک لە بەربەستەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان زۆری نەوت و سنوورداربوونی پشکی عێراقە لە هەناردەکردنی، وەک نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەو بڕەی ئێستا لە نەوتی کوردستان هەناردە ناکرێت عێراق بە نەوتی بەسرە پڕیکردووەتەوە، واتە ئەگەر ئێستا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێت، دەبێت ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل لە نەوتی بەسرە کەمبکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس عێراق بۆی هەیە ڕۆژانە سێ ملیۆن و نیو بەرمیل نەوت هەناردە بکات، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیلی هەناردەکردووە، ئەمەش بووەتە گرفت و دەبێت ئێستا عێراق قەرەبووی حەوت مانگی ڕابردوو بکاتەوە و ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت کەم بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە