باڵیۆزی تورکیا لەبارەی کوژرانی گەشتیارەکەی دهۆک سەرۆکوەزیران بارزانی دڵنیادەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-09-04

سەرۆکوەزیران بارزانی و ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی کوژرانی گەشتیارەکەی دهۆک لە ئیستەنبووڵ بە سەرۆکوەزیران بارزانی دەدات، دڵنیای دەکاتەوە "هیچ بەربەست و ئاستەنگێک لەبەردەم گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ناهێڵن".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم بوارەکان کردەوە بەتایبەتی لەڕووی بارزگانییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەردوولا نیگەرانییان بەرامبەر تاوانی کوژرانی گەشتیارەکەی دهۆک لە ئیستەنبووڵ دەربڕیوە، باڵیۆزی تورکیا دووپاتی کردووەتەوە تاوانباران دەستگیرکراون و ڕێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەر کێشە و ئاستەنگێک کە بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانیان بۆ تورکیا دێتەئاراوە.
لە لایەکی دیکەوە: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی ستراتیجيی ڕێگەی گەشەپێدان، کە وڵاتانی کەنداو لەڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەم پرۆژە گرنگەدا.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە 31-08-2024، لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بازرگانێکی کورد بە ناوی 'حەکیم لوقمان' لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتیی تورک کوژرا و برایەکیشی بریندار کرا، ڕووداوەکەش کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






