سەرۆکوەزیران بارزانی: لە خولی داهاتووی پەرلەمان مافی پێکهاتەکان دەچەسپێنین
- کوردستان
- 2024-09-05
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لە چالاکییەکی تایبەت بە نەتەوەی سریان بەڵێن بە پێکهاتەکان دەدات لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان مافەکانیان بەشێوەیەکی شایستە دەچەسپێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یەکەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتی لەبارەی کولتووری سریان دەستیپێکرد و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوزیران بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "لەم دواییانە هەوڵدرا مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەندێک هێزی ناوخۆ و چەند دامەزراوەی فیدراڵی عێراقی پێشێل بکرێت، بەڵام ئێمە بە هەموو توانای خۆمان ڕووبەڕووی ئەو هەوڵ و پیلانانە بووینەوە و سەرەنجام بەشێک لە مافە زەوتکراوەکان گەڕێنرانەوە".
سەرۆکوەزیران بارزانی جەختی کردەوە، لە خولی ئایندەی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20-10ی ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، "پشت بە خودا و خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، ماف و نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی کوردستان لە بواری پەرلەمانی و ئیداریی بەشێوەیەکی شایستە دەچەسپێنین".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئاماژەدان بە کولتووری پێکەوەژیان لە کوردستان ڕایگەیاند: "ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هزرێکی تووندڕەوی و جیاکاری دەبینەوە، هیوادارم هەموومان پێکەوە کار بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و ڕێزگرتن لەو بەها پیرۆزانە بکەین کە دەبنە هۆی زیاتر پێشخستنی نیشتمانەکەمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان".
باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە، دواتر بە فشاری پارتی و پێکهاتەکان لەکۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمان 5 کورسی بۆ کۆتاکان تەرخان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






