
ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناوییە لە جیهان؛ وێنە، ناشناڵ جیوگرافیک
ئاڤا نیوز
دارستانی ئەمازۆن ڕووبەڕووی کۆمەڵێک فشاری جۆراوجۆر بووەتەوە، ئەمەش مەترسی دروستکردووە ڕەنگە تا ساڵی 2025 ببێتە هۆی داڕمانی بەرفراوانی دارستانەکە.
وێنە گەورەکە: دارستانی ئەمازۆن لە ئەمریکای باشوور کە 10%ی زیندەوەرە جۆراوجۆرەکانی جیهانی لەخۆگرتووە و دەیانپارێزێت، لە هەمانکاتدا یارمەتی سەقامگیرکردنی کەشوهەوای جیهان دەدات بە کۆکردنەوە و لەخۆگرتنی ڕێژەیەکی یەکجار زۆری دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و دەردانەوەی ئۆکسجین.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: فشاری جۆراوجۆری وەک بڕینی دار، وشکەساڵی، ئاگرکەوتنەوە و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما توانای دارستانەکانی ئەمازۆنیان بۆ بەرگەگرتن کەمکردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر گەرمبوونی زەوی.
توێژینەوەی فەرمی: لە نوێترین توێژینەوەدا کە لە گۆڤاری "Nature" بڵاوکراوەتەوە، گرووپێک پسپۆڕی نێودەوڵەتی مەزەندەیان کردووە 10 - 47%ی ئەمازۆن تا ساڵی 2025 بەهۆی کارەساتە بەردەوامەکان گۆڕانکاری بەسەر بێت.
لێدوانی فەرمی: بێرناردۆ فلۆریس، نووسەر لە زانکۆی فیدراڵی سانتا کاتارینا دەڵێت: ئێمە لە خاڵێکی وەرچەرخانی گەورە نزیک دەبینەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەشوهەوا و گەرمبوونی زەویدا ڕوودەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





