
داوا دەکرێت وڵاتان بە یاسا زیرەکی دەستکرد ڕێک بخەن، وێنە: en.almamater.si
ئاڤا نیوز
شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشداری دەدەن، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە لە ساڵی 2025دا جیهان 10 تریلیۆن دۆلار زیان دەکات، لەکاتێکدا ساڵی 2015 ڕێژەکە سێ تریلیۆن دۆلار بووە، جەختیش دەکەنەوە لە نێوان ساڵانی 2019 تا 2023 بابەتی دیپ فەیک (ڤیدیۆ و دەنگی ساختە) 550% زیادی کردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی 4 و 5ی ئەم مانگە لە شاری شاریقەی ئیمارات کۆڕبەندی نێودەوڵەتی تایبەت بە چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لەلایەن حکومەتەوەکان بەڕێوەچوو، تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دانانی یاسا بۆ چۆنیەتی بەکارهێنان و بونیادنانی داهاتوویەکی ئەلیکترۆنی پڕ لە ئاسایش و پارێزراو کرا.
لێدوانی فەرمی: هیکتۆر مونسیگۆر، دامەزرێنەری کۆمپانیای تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆڕبەندەکەدا ڕایگەیاند، دیپ فەیک (گۆڕانکاری لە ڤیدیۆ و دەنگ بەجۆرێک کە زۆر نزیکە لەڕاستییەوە) و زیرەکی دەستکرد دوو بەرنامەی نوێ نین، بەڵام بەم دواییانە بۆ هەموو کەسێک بەردەستکراون و دەکرێت سوودی زۆریان لێ وەربگیرێت، بۆیە لە 10 ساڵی ڕابردودا زۆر پێشخراون و بەرنامە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانیان دانراوە.
بۆچی گرنگە: دیپ فەیک و زیرەکی دەستکرد دوو تەکنەلۆژیای نوێ و هەستیارن و سەرەڕای لایەنی ئەرێنییان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، بەڵام هەندێکجار دەکرێت لە بواری هەڵخەڵەتاندن (بۆ مەبەستی پارە وەرگرتن) و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بەکاربهێنرێن، ئەوەش ئاسایشی تاک و بناغە و بەهاکانی کۆمەڵگەکانی خستووەتە مەترسییەوە، بۆیە داوا دەکرێت لەڕێگەی زیاتر گەشەپێدانی زیرەکی دەستکرد و ڕێکخستنیی بە یاسا، حکومەتەکان خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






