
باڵەخانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق
ئاڤا نیوز
له وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، 150 ههزار پیاو وەکو ژن ناوی خۆیان تۆمارکردووە و داواكارییان پێشكهشكردووه بۆ وهرگرتنی مووچهی پاراستنی كۆمهڵایهتی.
وێنە گەورەکە؛ حکومەتی عێراق بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەژاری، مووچەی هاوکاری کۆمەڵایەتی دەداتە خێزانە هەژارەکان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەڵام وەکو بەرپرسانی عێراق ئاماژەی پێدەکەن گەندەڵییەکی زۆر لەو بوارەدا کراوە و کەسانی ناشایستە لێی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد خەلەف، سەرۆکی دهستهی پاراستنی كۆمهڵایهتی له وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت "مووچەی هاوکاری کۆمەڵایەتی یەکسانە بە مووچەی فەرمانبەر، بەڵام گەندەڵییەکی زۆر لەو بوارە هەیە و خەڵکانێک بۆ مەرامی خۆیان بەکاری دەهێنن".
لە دوایین بەدواداچووندا کە ماوەیەک پێش ئێستا کراوە و ئەحمەد خەلەف ئاماژەی پێکردووە، 35 هەزار سەرپێچی و پێشێلکاری لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق تۆمارکراون، نوێترین گەندەڵیش داواکاریی 150 هەزار پیاوە بۆ وەرگرتنی مووچە کە خۆیان وەک ژن تۆمارکردووە.
باکگراوند: لە پڕۆژەیاسای بودجەدا 600 هەزار خێزان مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتییان بۆ دابیندەکرێت و 6 ترلیۆن دیناریش بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخانکراوە. بەپێی داتاکانیش کۆی گشتی مووچەخۆرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گەیشتووەتە حەوت ملیۆن کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





