ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کێشه هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە 8-9-2024 لە هەولێر دەست بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکەن و دوو ڕۆژ دەخایەنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان.
زانیاریی زیاتر: تەوەری گفتوگۆکان بریتیی دەبن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەگوێری لێکتێگەیشتنەکان و کۆی کێشه هەڵپەسێردراوەکانیش تاوتوێ دەکرێن.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئامانجی سەردانەکەی ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بۆ سێ مەبەستە، ئەوانیش؛ بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر لە بواری ئابووریی و دارایی، چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی دەستوور، بەهێزکردن و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بۆ خزمەتی گەلی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە