خاوەنپێداویستییەکی تایبەت- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێر، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە، دەبێت تاوەکو 20ی ئەم مانگە بایۆمەتری بکەن، ئەگەرنا مووچەیان دەبڕدرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 ەوە پرۆسەی بایۆمەتری دەستپێکردووە، پرۆسەکە تەواوی زانیاری ئەو فەرمانبەرە لەخۆدەگرێت کە بایۆمەتری بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد گەزنەیی، بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "12 هەزار و 500 خاوەن پێدوایستی تایبەت بایۆمەترییان نەکردووە، بۆیە داوایان لێدەکەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆڕم بۆ ئەوەی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەبڕدرێت، بۆ ئەو مەبەستە 11 ڕۆژ دیاریکراوە".
باکگراوند: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر 22 هەزار و 900 کەس هاوکاریی دارایی وەردەگرن، بەشێک لەوان بایۆمەترییان نەکردووە و دەبێت بەزووترین کات بیکەن.
ئەمەش بزانە: ڕێنماییەکانی بایۆمەتری بۆ خاوەن پێداویستییەکان بەمشێوەیە دەبێت:
*خاوەن پێداویستییەکانی نابینا، هیمۆفیلیا، جەستەیی، نابیست، تالاسیما و کورتەباڵا، ئەوانە پێویستە بایۆمەتری بکەن.
*خاوەن پێداویستییەکانی شەلەل دەماغ، ئۆتیزم، داون، بیرکۆڵ، شیزۆفرینای تووند دەبێت ئاگەداری ئەم خاڵانە بن:
1- پێویستە کۆدی بێهاوتا (UPN))ی باوک، دایک، خوشک، برا، وەکیل، وەسی قیوم بهێنێت، لەگەڵ کۆپیکردنی کارتی نیشتمانی خۆی لەگەڵ ناسنامەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکە.
2. ئەگەر کۆدی بێهاوتای نەبوو دەبێت باوانی بچێت لە نزیکترین بانک کۆدی بێهاوتای بۆ دەربهێنێت.
3. ئەگەر باوان لە ساڵی 2022 -ەوە مۆڵەتی شۆفێری نوێکردبێتەوە ئەوا کۆدی بێهاوتای هەیە.
4. ئەگەر باوان مووچەخۆری حکومەت یان پارێزەر یان بازرگان بێت، ئەوا کۆدی بێهاوتای هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






