
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک خانم لە ئیستانبوڵ کە پۆستەر و وێنەی نارینیان بەرزکردووەتەوە، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
کوژرانی نارینی بچووک هەموو تورکیا هەژاند، بەتایبەت دوای ئەوەی دەرکەوت مامی بەشێوەیەکی دڕندانە دەستی لە کوشتنیدا هەبووە، تاوەکو ئێستا لێكۆڵینەوە لە نزیکەی 300 کەس کراوە و 24 کەسیش دەستبەسەرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: نارین گورەنی تەمەن 8 ساڵ، خەڵکی شاری ئامەدی باکووری کوردستان، 21 ڕۆژ پێش ئێستا دەچێتە خولی قورئانخوێندن، بەڵام ناگەڕێتەوە و ون دەبێت، سەرجەم تیمەکانی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕان, تاوەکو دوو ڕۆژ لەمەوبەر تەرمەکەی بە کوژراوی لە نێو گۆمێک لە نزیک گوندەکەی خۆیان دۆزرایەوە.
کاردانەوەکان: کاردانەوەکانی دوای مردنی نارینی بچووک بەردەوامن، لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکان گردبوونەوەی جەماوەری لە دژی ئەو تاوانە ڕێکخراوە.
ئەنجام: بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکان، پەڵەی خوێنی نارین لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی مامی نارین دۆزراوەتەوە، کەسێکیش شایەتی لەسەر ئەوە داوە کە مامی نارین بەرامبەر 200 هەزار لیرە داوای لێکردووە تەرمەکەی بشارێتەوە، دواتر نارین خراوەتە ناو گونیەیەک و 15-20 کیلۆ قورسایی خراوەتە نێوی و بە قایشی جانتاکەی دەمی بەستراوەتەوە و خراوەتە نێو ئاوەوە تاوەکو گیانی لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






