خێزانی بازرگانە کوژراوەکەی دهۆک لەگەڵ جێگری وەزیری دادی تورکیا کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2024-09-10

حەکیم لوقمان، ئەو بازرگانە کوردەی لەماوەی ڕابردوودا لە ئیستەنبووڵ کوژرا. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ئەنیڵ بۆڕا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، تورکیا بۆ پرسی کوژرانی بازرگانە کوردەکەی دهۆک هاتە سەر خەت و لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆبوونەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی گرنگیدانە بە پاراستنی ئاسایشی گەشتیارانی کورد لە تورکیا، ئەمەش دوای ئەوەی باڵیۆزی تورکیا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، دڵنیایی دا لە سەلامەتی گەشتیارانی کورد و جەختی لەوە کردەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، خانەوادەی حەکیم لوقمان لەلایەن خورشید یڵدرم، جێگری وەزیری دادی تورکیاوە بانگهێشتی ئەنقەرە کراون، کۆبوونەوەی لەگەڵیان کردووە و سەرۆکی دادگای ئیستەنبووڵی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.
ئەمەش بزانە: خێزانەکەی حەکیم هۆکاری کوشتنی کوڕەکەیان بۆ قسەکردن بە زمانی کوردە گەڕاندوە، تورکیاش ئەوەی ڕەتدەکاتەوە.
باکگراوند: حەکیم لوقمان، بازرگانێکی کوردی خەڵکی شاری دهۆکە، لە ڕۆژی 31-8-2024 لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت






