
دیمەنی بەرهەمهێنانینەوت لە کێلگەیەکی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ساڵی 2028 بەتەواوەتی دەستبەرداری سووتانی غازی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەبن، بەمەش عێراق دەبێتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەدا دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین ساڵ لە بەهەدەردانی غازی کێڵگە نەوتییەکان، عێراق دەیەوێت کارێک بکات سوود لەو غازە وەربگرێت و لەبەرهەمهێنانی کارەبا سوودی لێ ببینێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا شاندێکی وەزارەتی نەوت لە ئەمریکایە و دەیەوێت لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک ڕێکبکەوێت بۆ ئەوەی بێن و وەبەرهێنان لەو غازە دا بکەن.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ژوری بازرگانی و ژمارەیەک کۆمپانیای ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق خاوەنی 145 ملیار بەرمیل نەوت و 130 ترلیۆن پێ سێجا غازی دۆزراوەیە، ئەوەش وایکردووە ببێتە وڵاتێکی کاریگەر لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانی.
عەبدولغەنی ئەوەشی گووت، "65 %ی ئەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوت دەسووتێت ئێستا وەبەرهێنانی تێدا کراوە و دەکرێتەوە بە وزە، بەهاوکاری کەرتی تایبەتیش پلانی ئەوەمان هەیە تا ساڵی 2028 بە تەواوی سوتانی غاز کۆنتڕۆڵ بکەین".
ئەوەش بزانە: لە مانگی 3ی 2024 وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای نیشتمانی ئێران بۆ هاوردەکردنی 50 ملیۆن پێ سجا ڕۆژانە لە غازی ئێرانی بۆ ئیشپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون