حکومەتی عێراق: تاوەکو سەری ساڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین
- بزنس
- 10 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا و تاوەکو سەری ساڵ بێ هیچ کێشەیەک مووچە دەێنردرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی 8 و 9 ئەم مانگە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا چەند ڕێککەوتنێک کراو و ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەن ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی پەسەندکرد و وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان ڕاگیرابوو بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیران عێراق دەشڵێت: دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دروستکردنی ژمارەی وەزیفییان لە وەزارەتی پلادانانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەپێی رێکارە کارپێکراوەکانە وەک تەواوی فەرمانبەرانی عێراق و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 229ی ساڵی 2022 لەسەر فەرمانگەکانی خەرجی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی 1ی کانوونی دووەمی 2025وە جێبەجێدەکرێت.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دارایی عێراق مووچە ڕاگیراوەکانی مانگی دوو تا مانگی هەشت دەنێرێت و بەردەوام دەبێت لە سەر خەرجکردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکۆنەی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراوانی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: پێویستە ئێران ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت