
گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی، بیۆنسێ
ئاڤا نیوز
گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی بیۆنسێ، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕانی لە دروستکردنی ڤیدیۆکلیپ، بە هەوادارانی دەڵێت: "سەرنجتان لەسەر دەنگ بێت نەك تەنها دیمەن".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی گۆرانیبێژی ئەمریكی بیۆنسێ، بڕیاری ڕاگرتنی ڤیدیۆکلیپی بۆ دوو بەرهەمی خۆی دا، کاردانەوەی زۆری هەواداران و گوێگرانی ئەو گۆرانیبێژەی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: بیۆنسێ، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی بۆ گۆڤاری "جی كیو مەگەزین- GQ magazine" بە هەوادارانی ڕاگەیاند: "بەمزووانە چاوەڕێی بەرهەمی نوێی ڤیدیۆییم لێ نەكەن، پێموایە جیهان دەبێت سەرنجی لەسەر دەنگ بێت نەك تەنها دیمەن".
ئەوەش بزانە: دوو ئەلبوومی بیۆنسی بە ناوەکانی "ڕێنیسانس" و "کاوبۆی کارتەر" ڤیدیۆکلیپیان بۆ نەکرا، سەرەڕای ئەوەی هەوادارنی بە پەرۆشەوە چاوەڕوان بوون.
باکگراوند: بیۆنسێ، گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی، ئێستا تەمەنی 43 ساڵە و جگە لە كاری هونەری سەرقاڵی كاری بازرگانییە، بە "شاژن بەی" دەناسرێت و بە کۆنسێرتە ڕاستەوخۆکانی و نمایشە جیاوازەکانی بەناوبانگە، خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانیشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت





