
وێنەی قوتابیانی زانکۆ - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی نزیکەی 60 هەزار قوتابی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 دەکات، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 10 هەزار قوتابی زیاتر وەردەگریرێن.
وێنە گەورەکە: 11 ڕۆژە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی تەواو بوون، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانی هەیە ئەمساڵ زۆرترین ژمارەی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگیرێن.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئامادەکاریمان بۆ وەرگرتنی سەرجەم دەرچووانی ئامادەییەکانی ئەمساڵە و توانای وەرگرتنی زیاتر لە 60 هەزار قوتابیمان هەیە، بەڵام دوای پڕکردنەوەی زانکۆلاین و گەڕانەوەی ئەنجامەکان، ژمارەکە کەمدەبێتەوە."
هۆکارە زانراوەکان: بەشێکی قوتابیان لەبەر کێبڕکێی کۆنمرە، ئەو بەشەی ناویان لێی دەگەڕێتەوە دەیگۆڕن بۆ بەشێکی دیکە، بەشێکیان لە بەشی دڵخوازی خۆیان بە پارالێل دەخوێنن، بەشێکی دیکەیان زانکۆ تایبەتەکان هەڵدەبژێرن، بەشێکی دیکەش خوێندن دەکەنە مۆڵەت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەراوردی ڕێژەی بەشداری و دەرچوونی قوتابیان لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بەمشێوەیەیە: ساڵی 2022 بۆ 2023، 117 هەزار و 365 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد، 42 هەزار و 985 قوتابی لە زانکۆ حکومییەکان وەرگیران.
ساڵی 2023 بۆ 2024 کە دەکاتە ئەمساڵ، 122 هەزار و 15 قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کرد، لەو ڕێژیەدا 58 هەزار و 560 قوتابی دەرچوون کە دەکاتە ڕێژەی 48ـ%ی بەشداربووان و ئامادەسازی بۆ وەرگرتنیان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا