
خانەنشینێک مووچەکەی دەژمێرێت، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 90 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە تائێستا مووچەیان هاوتانەکراوە، ڕۆژی دووشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسە و چەند بابەتێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمیر 7:00 ــی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سبەی دووشەممە شاندێک سەردانی بەغدا دەکات، ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی عێراقی دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن مووچەی خانەنشینانی سەربازی و ئەمنی چۆن هاوتا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق یاسایەک بۆ بابەتی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی هەیە، ئەم یاسایە ماوەی 10ساڵە لە عێراق کاری پێدەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە کاری پێدەکرێت، بۆیە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، پێویستیان بە هەماهەنگی و ئەزموونێک هەیە، تا ئەم یاسایە لەسەر ڕێچکەی خۆی بڕوات.
باکگراوند: کۆی خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان ژمارەیان نزیکەی 250 هەزارە، نزیکەی 90 هەزاریان خانەنشینی پێشمەرگەن، بەهۆی هەبوونی چەند گرفتێک تاوەکو ئێستا مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا نەکراوە، بەڵام خانەنشینانی مەدەنی و خانەنشینانی هێزە ئەمنییەکان مووچەیان هاوتاکراوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە