
محەممەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی لەکاتی بەشداری کردنی لە بوڵتەنی هەواڵەکانی ئاڤا
ئاڤا نیوز
فەرمانی بە گریبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و نوێنەری مامۆستایانی وانەىێژیش ئاماژە بە گرنگی بڕیارەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ دەباتە ئەنجوومەنی وەزیران و واژوو لەسەر بەگرێبەستبوونیان دەکرێت، دواتر لیستەکە دەچێتە وەزارەتی دارایی.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، لە میانەی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ـی ئاڤا ڕایگەیاند: ڕەنگە ئەمشەو دوایین شەوی دڵەڕاوکێی مامۆستایانی وانەبێژ بێت، هاوکات وەزیری پەروەردە لیستی مامۆستایانی وانەبێژ دەباتە ئەنجوومەنی وەزیران، لەوی واژوو دەکرێت و مووچەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەبەسترێت.
زانیاریی زیاتر: نوێنەری مامۆستانی گرێبەست ئاماژەی بەوەشکرد: لە 16-9 ئیتر مامۆستایان لەنێو پرۆسەی خوێندندا ساڵێکی پڕ لە ئارامی دەستپێدەکەن، هاوکات بە گریبەستبوونی مامۆستایان قۆناغێکی گرنگە، بۆیە بە دڵنیاییەکی زیاترەوە دەگەڕێینەوە بەر خوێندن.
باکگراوند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان کۆبووەوە، بڕیاریدا مامۆستایان لەسەر داهاتی ناوخۆ بکرێنە گرێبەست، کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






