
ئاڤا نیوز
فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران واژۆ کرا و لەگەڵ لیستی ناوەکانیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرا بۆ بەستنی مووچە بۆیان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە.
نووسراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیران بە واژۆی د.ئومێد سەباح نووسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی وانەبێژان و لیستی ناوی وانەبێژانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە. لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ڕێککارەکانی دامەزراندنیان تەواو بکرێت و لە 1-9-2024 ەوە بکرێنە گرێبەست.
لەلایەکی دیکەوە: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە وەزارەتی دارایی تەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ کراوە و بۆ مووچەی مانگی نۆ مووچە بە گرێبەست وەردەگرن". وانەبێژان شایستە دارایی مانگەکانی شەش، حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە و بە شێوازی پێشوو وەریدەگرن.
گۆشەیەکی دیکە: لەدوای 2014 نزیکەی هەزار و 500 وانەبێژ بەهۆکاری جیاواز لە ئەرکەکەیان دابڕاون، وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بە گوێرەی پێویست ئەو وانەبێژانە بەگرێبەست بکرێن و لە ناوەندەکانی خوێندن وانە بڵێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار کەسە و مووچەیان بە گوێرەی بڕوانامەکانیان زیاد دەکرێت، بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار دینار و بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار دەبێت.
باکگراوند: ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم گەشتی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی ئاڤا مژدەی بە مامۆستایانی وانەبێژ دا کە ئەمڕۆ فەرمانی بەگرێبەستکردنیان واژۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
8 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات