
ئەمبوڵانسێک لەکاتی گواستنەوەی بریندارانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە، سەرچاوە: سکای نیوز
ئاڤا نیوز
چەند سەرچاوەیەک ڕایدەگەیێنن، مۆساد پێش حیزبوڵڵای لوبنان دەستی بە بێتەلەکان گەیشتووە، پڕی کردوون لە ماددەی تەقەمەنی و لەڕێگەی نامەیەکیشەوە تەقاندوونیەتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەو ئامێرە پەیوەندییانەی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە هێرشێکی ئەلیکترۆنی تەقێنرانەوە، ماوەیەک پێش ئێستا بەدەست چەکدارانی حیزبوڵڵا گەیشتوون، بەپێی هەندێک سەرچاوە کە بۆ سکای نیوز قسەیان کردووە، ئامێرەکان سەرەتا دەست گرووپی مۆساد کەوتوون، دواتر بەدەست چەکدارانی حیزبوڵڵای گەیشتوون گەیشتوون.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ماڵپەڕی سکای نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵاوە ڕایگەیاندووە: "مۆساد توانی پێش حیزبوڵڵا دەستی بە ئامێرەکان بگات و پڕی بکات لە ماددەی پی ئی تی ئێن PETN کە بۆ تەقینەوە بەکاردێت".
بەقسەی سەرچاوەکان، مۆساد ماددەی پی ئی تی ئێنی لای پاتری ئامێرەکان داناوە، ماددەکە بە گەرمبوونێکی ئاسایی دەتەقێتەوە و ئەمڕۆ توانیویەتی لەڕێگەی نامەیەکەوە سەرجەم ئامێرەکان لە یەک کاتدا گەرم بکات و بیانتەقێنێتەوە.
هەندێک کەس کاتێک هەستیان بە گەرمبوونی ئامێرەکان کردووە، پێش ئەوەی بتەقنەوە ئامێرەکانیان لە خۆیان دوورخستوونەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: بەرپرسێکی حیزبوڵڵا بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە: "ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا بێتەلەکانمان بەدەست گەیشت کە ژمارەیان هەزار دانە بوو، بەڵام وادیارە پێش ئێمە مۆساد دەستی پێگەیشتوون".
چارلز لیستەر، شارەزایەکی پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لە ئێکس نووسیویەتی: "ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت دڵنیامان دەکاتەوە ئەم بێتەلانە ماددەی تەقینەوەیان تێدا شاردراوەتەوە کە لە دوورەوە دەتوانرێت کاری پێبکرێت".
ئەمەش بزانە: پەیجەر، ئامێرێكی بێتەلی شێوە مۆبایلە، لە ساڵی 1960 لەلایەن کۆمپانیای مۆترۆلا دروستکراوە و لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو بەربڵاو بوو، دواتر لەگەڵ بەكارهێنانی مۆبایل بەكارهێنانی كەم بووەوە.
باکگراوند: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 17-09-2024، هێرشێکی ئەلیکترۆنی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان، لەیەک کاتدا بێتەلەکان تەقێنرانەوە، بەهۆی هێرشەکەوە نۆ کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی سێ هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای مۆڵەتەکەی ترەمپ؛ ئێران چ بڕیارێک لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات؟
- ڕاپۆرت
- 20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟