
ئیسماعیل هەنییە... سەرچاوەی وێنە: RT
ئاڤا نیوز
ئیسماعیل هەنییەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس داواكارییەكانی بزووتنەوەكەی دووپات كردەوە، كە یەكێك لەوانە ئاگربەستی تەواوی شەڕی غەززەیە. دوێنێش بایدن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بارمتە و گیراوەكان داوای ئاگربەستی كاتیی كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس ، ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و چەند داواكارییەكی بزووتنەوەكەی دووپات كردەوە.
ئیسماعیل هەنییە گوتی: "خەباتمان بە هیچ شتێكی كەمتر لەمانە ڕازی نابێت، ئاگربەست و كشانەوەی تەواو لە كەرتی غەززە و لابردنی گەمارۆی سەركوتكەرانە و دابینكردنی پەناگای پارێزراو بۆ ئاوارەكان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو لە قاهیرە دانوستان لە ئاستی باڵادا كرا بۆ ڕاگرتنی شەڕی حەماس ئیسرائیل.
لە لایەكی دیكەوە: دوێنێ بایدن داوای ئاگربەستێكی كاتیی كرد بۆ ئازادكردنی بارمتەكانی لای حەماس، لە بەرامبەریشدا ئازادكردنی هەندێك گیراوی حەماس لای ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەش دا كە لەم بارەیەوە لەگەڵ ناتانیاهۆدا گفتوگۆی گەرمی كردووە. ئەوەش لەكاتێكدایە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل پێشنیازی ئاگربەستەكەی پێشووی حەماسی ڕەت كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا