
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە جانتایەکی پڕ لە کەیسی ئابووری سەردانی بەغدا دەکات و پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆش یەکلایی دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دووشەممەی داهاتوو 23-09-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا، لەگەڵ هاوتاکانیان مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، چارەسەرکردنی گرفتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی، دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بۆ چاودێرییکردنی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری، سەردانی بەغدا دەکەین و پرسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ یەکلایی دەکەینەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆ بەوردی ئامادەکراوە، بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆی بیباتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران