لە بەغدا کۆنفرانسی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا بە بەشداریی هەرێمی کوردستان ڕێکدەخرێت
- ژینگە
- 2024-09-22

ئاڤا نیوز
یەکەم کۆنفرانسی تایبەت بە گۆڕانی ئاو و هەوا لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، شاندێکی حکومەتی هەرێمیش بە سەرۆکایەتیی وەزیری تەندروستی ئامادەی کۆنفرانسەکەیە.
وێنە گەورەکە: عێراق پێنجەم زەرەمەندترین وڵاتە لە گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا لە جیهاندا، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024، چالاکییەکانی یەکەمین کۆنفرانس لەمبارەیەوە بە ناونیشانی "کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکەم بۆ گۆڕانی ئاو هەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی تەندروستی لە عێراق" دەستیپێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە گوتارێکیدا لە کۆنفرانسەکەدا گوتی: خراپیی ژینگە و بەرزیی پلەکانی گەرما و کەمبوونی سەرچاوەکانی ئاو، هەمووی کاریگەریی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و زیادبوونی فشار لەسەر کەرتی تەندروستی کردووە و بووەتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خۆراک و ئاو.
زانیاریی زیاتر: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکە ئامادەیە و گوتارێک لەبارەی کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات.
ئەمەش بزانە: 27 ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی حکومەتی هەرێـمی کوردستانیش ئامادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەوت ملیۆن هاووڵاتیی عێراق زەرەمەندبوونە لە گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە





