
دووکانێکی سەوزە و میوەفرۆشتن، وێنە: ئاڤا نیوز - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، ئەمساڵ بەرهەمی سەوزە و میوەی هەناردەکراوی جووتیاران بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەیشتووەتە 550 هەزار تۆن.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیژیەتی بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی پەیڕەو دەکات و بەرهەمی جووتیاران هەناردەی شارەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دەکات.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا 550 هەزار تۆن سەوزە و میوە لە عەلوەی هەولێرەوە بارکراوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، جگە لەوە 250 هەزار تۆن لە ناوخۆ بەبازاڕ کراوە، بەرهەمی هەناردەکراو دوو هێندەی ئەو بەرهەمەیە کە لەناوخۆ ساغکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەرهەمانەی ئەمساڵ هەناردەکراون بریتین لە پەتاتە، تەماتە، شووتی، کاڵەک، خەیار، باینجان و سەرجەمیان لەناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوربەری هەولێر چێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە