
دیناری عێراق - وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوا لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات ئەو پارەیە ڕابکێشن کە بۆ مووچە نێردراوە و بڕەکەی 572 ملیار و 738 ملیۆن دینارە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 22-09-2024 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بڕی 572 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت خستە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی و لە ماوەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەگەیێنن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە واژۆی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە، ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراق، لقی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ ڕاکێشانی ئەو پارەیەی خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتیان کە بڕەکەی 572 ملیار و 738 ملیۆن دینارە بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: 572 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، پارەکەی بەغدا لێبڕاوی مووچەی مانگەکانی ڕابردووە، دوای وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە کورتهێنانەکەی بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و بۆ مووچەی مانگی هەشت دابەشی دەکات.
ئەوەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە یەک تریلیۆن و 59 ملیار و 83 ملیۆن و 453 هەزار و 818 دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






