
دیناری عیراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 998 ملیار دینارە، بەڵام کورتهێنان هەیە، سەرقاڵی چارەسەرکردنی بابەتەکەین و ئەمشەو یان سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیێنرێت.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستیمان بە 998 ملیار دینارە، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی لە بەردەستی وەزارەتی داراییە، 755 ملیار دینارە، واتە 243 ملیار کورتهێنان هەیە.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند: ئەمشەو یان سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەگەیێنین، هاوکات تیمەکانی وەزارەتی دارایی بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لیستی مووچە بەپێی داواکارییە نوێیەکانی حکومەتی عێراق ئامادە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هونەر جەمال ئەوەشی خستەڕوو: دوو مانگە کێشە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت و کێشەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباش چارەسەر کراوە، هاوکات شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق دەچێتە بەغدا.
دەقی وەڵامی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






