
ئاڵای کوردستان و عێراق و 25 هەزار دیناری عێراقی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پلەتایبەت و خانەنشینانی سەربازی چارەسەر بکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 10 هەزار خانەنشینی مەدەنی هەرچەندە مووچەیان هاوتاکراوە، بەڵام کێشەیان هەیە و 300 بۆ 400 هەزار کەمتر لە مافی خۆیان وەردەگرن، مووچەی خانەنشینانی پلەتایبەت کە ژمارەیان دوو هەزار مووچەخۆر دەبێت لەگەڵ خانەنشینانی سەربازی هێشتا هاوتانەکراوە.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێمە سەرەتا مەبەستمان بوو ئەوانەی مووچەیان کەمە بەزووترین کات سوومەندبن لە هاوتاکردنی مووچە لەگەڵ عێراق، بۆیە پەلەمان کرد و لیستێکمان نارد، لە مانگی هەشتەوە بەشێک لە خانەنشیان مووچەیان بە هاوتاکراوی وەرگرت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەک بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پلەتایبەت و خانەنشینانی سەربازی پێکهێناوە و ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدا دەکات. گوتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: "لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی ئەوانیش چارەسەر دەکرێت و مووچەیان هاوتای عێراق دەکرێت".
باکگراوند: خانەنشینانی مەدەنی ژمارەیان 149 هەزار و 687 کەسە و مووچەی مانگی هەشتیان بە هاوتاکراوی وەرگرت. خانەنشینانی سەربازیش کە ژمارەیان 88 هەزار و 490 کەسە تاوەکو ئیستا مووچەیان هاوتانەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە