مەسرور بارزانی: یەکێتی قوتابییان و یەکێتی لاوان ڕۆڵێكی گرنگیان لە بەدەستهێنانی مافەکانی قوتابییان و لاوان هەیە
- کوردستان
- 18 شوبات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان - وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 71ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابییان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەدەستهێنانی مافەکانی قوتابییان و لاوان هەیە.
پەیامی پیرۆزبایی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:
• "ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویەکی گەشیان لە بەدەستهێنان و پاراستنی مافەکانی قوتابییان و لاوان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەوپێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابییان و لاوانی کوردستان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکاندا هەیە".
• "هیوادارم لە کارکردن و ئامادەکارییەکانیان بۆ بەستنی کۆنگرە سەرکەوتووبن و لەژێر سەرکردایەتییەکی نوێ و بەهێز، گۆڕانکاریی ڕیشەیی و نوێخوازانە لە ڕێڕەوی خەباتی ڕێکخراوەیی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستاندا بکەن و بەرەو قۆناغێکی پێشەنگتری ببەن کە لە ئاست پێشکەوتن و گۆڕانکارییە هەنووکەییەکانی کوردستان و جیهاندا بن".
• "هیوادارم بە گیانێکی داهێنەرانەوە بەردەوام بن لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی قوتابییان و لاوانی کوردستان بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سەردەم، بۆ ئەوەی بتوانن بەباشترین شێوە خزمەتی نیشتمانەکەیان بکەن".
باکگراوند: 71 ساڵ پێش ئێستا لە 18-2-1953 یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە باشووری كوردستان دامەزرا، هەر لەگەڵ دامەزراندنی بووە بەشێكی گرنگ لە خەباتی پیشەیی و جەماوەری و لەنێو کورددا و بەدەیان سەركردەی پێگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت