
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بڕیارە بەهۆی دوایین پەرەسەندنەکانی لوبنان و کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس ڕۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتێکی تایبەت ئەنجام بدات.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای جەنگی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل، حکومەتی عێراق، پەرلەمان، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان و هێز و حیزبە سیاسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ لوبنان ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە پەرلەمان دەست بە کۆکردنەوەی واژۆ کرا بۆ ئەوەی دانیشتنێیکی تایبەت لەبارەی بارودۆخی لوبنان بکرێت و دواجار سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا ڕۆژی دووشەممە دانیشتنەکە بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەفتەی ڕابردووەوە جەنگێکی سەخت لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەستیپێکردووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ئیسرائیل 150 پێگەی لە لوبنان کردووەتە ئامانج، بەو هۆیەشەوە 19 کەس لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە و 94ـی دیکەش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە: لەبەرامبەردا حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە 300 مووشەکی ئاڕاستەی خاکی ئیسرائیل کردووە و بارەگای موسادی لە تەلئەڤیڤ کردووەتە ئامانج.
باکگراوەند: بۆ یارمەتیدانی لوبنان، حکومەتی عێراق بڕیاری داوە ماوەی مانەوەی هاووڵاتیانی لوبنان لە خاکەکەی درێژ بکاتەوە و مەرجی ڤیزا لەسەر ئەوانەی کە دێنە سنوورەکانی هەڵگرتووە و پێشتریش یارمەتیی مرۆیی گەیاندووەتە بەیرووت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
تورکیا تەقینەوەکەی سووریا بەتووندی سەرکۆنە دەکات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق و هەرێمی کوردستان یەک ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: هێرشەکانی سەر ئێران بێ پاساون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و پووتین بە تەلەفۆن لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران قسە دەکەن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ماوەی تۆمارکردنی کاندیدان درێژ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی مووچەخۆرانی کوردستان
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
BP کارمەندەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عێراق دەکشێنێتەوە