
دکتۆر سامان بەرزنجی، میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر یەکی ئاڤا بوو
ئاڤا نیوز
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان ناوەندێک بوو بۆ ساغکردنەوەی دەرمانی بەقاچاخ هاوردەکراو و ساختە، وەزارەتی تەندروستی شۆڕشی چاکسازی دەرمانی ساختەی ڕاگەیاندوە، لە ڕێگەی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی دەرمان و بەستنەوەی بە سیستەمێکی دژە ساختە، هەروەها داخستنی کۆگا نایاساییەکان.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە دەروازییە سنووریەکان ڕێگری دەکات لە هەر دەرمانێک کە لە کوالێتی کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت، وەزارەتی تەندروستی کار لەسەر ئەوەش دەکات پڕۆسەی هێنانی دەرمان بە ئەلیکترۆنی بکات تاوەکو دەگاتە دەستی چارەخوازن.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سامان بەرزنجی لە کەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 01:00 کە سورەیا هەساری پێشکەشی دەکات میوانی ئاڤا بوو، گوتی: "شۆڕشی چاکسازی لە دەرمانی قاچاخ بەردەوامە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 90% هاوردەی دەرمانی قاچاخ لە هەرێمی کوردستان بنبڕکراوە."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وەزیری تەندروستی، هەر دەرمانێک بە نایاسایی هاوردە بکرێت قاچاخە و قەدەغەیە، لەماوەی ڕابردوودا دەست بەسەر هەندێ کۆگا گیراوە کە تەنیا کارتۆنەکەی بڕاند بووە بەشێکیان دەرمانی شێرپەنجە و ڤاکسین بوون، لە ڕێگەی ئۆنڵاین ساغکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






