
هاووڵاتییەکی عێراقی لەکاتی ژماردنی دیناری عێراقیدا، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، ملیۆنێک و 200 هەزار خێزان لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تۆماردەکرێن و مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، ئێستا 7 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە چوارچێوەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن، خەرجی ساڵانەی وەزارەتەکەش ساڵانە زیاتر لە 6 ترلیۆن دینارە.
لێدوانی فەرمی: سەنا مووسەوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێداویستییەکان بۆ تۆمارکردنی ملیۆن و 200 هەزار خێزان لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی تەواوبوون، سەرەتای ساڵی 2025ش مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی 10 ساڵە، 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیان بۆ پێکهێنراوە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، وەزارەتی کار لەگەڵ ئەو 76 هەزار کەسەی دیکە کردوویەتی بە یەک پاکێج و ڕادەستی بەغدای کردووە، بۆ ئەوەی هەم مووچەیان بۆ ببڕێتەوە هەم هاوتای عێراق بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






