
هاشم سەفیەدین، ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵا
ئاڤا نیوز
دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ئێستا باس لە شوێنگرەوەی دەکرێ و هاشم سەفیەدین بە نزیکترین کەس دادەنرێ بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای هێرشەکەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024 کە ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت کردی، چەند باڵەخانەیەک بە فڕۆکەی ئێف 35 کرانە ئامانج، سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش بەفەرمی کوژرانی نەسروڵڵایان ڕاگەیاند، ئێستا باسی شوێنگرەوەی نەسروڵڵا بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاشم سەفیەدین، ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵا لە پێشەنگی لیستی ئەو کەسانە دێ کە ببێتە جێنشینی نەسروڵڵا، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل زۆرینەی سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبەی کوشتووە.
بۆچی هاشم سەفییەدین؟
هاشم سەفیەدین، جگە لەوەی ئامۆزای حەسەن نەسروڵڵایە، سیفەتەکانیشی لە زۆر لایەنەوە لە حەسەن نەسروڵڵا دەچێ، بەتایبەتی لە قسەکردن و دەرکەوتنەکانیدا، هاوکات لە ساڵی 1994ـەوە بۆ وەرگرتنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە ئامادەکراوە، لە قومی ئێرانیش کاتێک گەڕاوەتەوە لوبنان، پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی حیزبوڵڵایان داوەتە دەست.
ڕۆڵی هاشم سەفییەدین لە کارەکانی حیزبوڵڵا دا
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هاشم سەفیەدین سەرپەرشتیی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژانەی حیزبوڵڵای دەکرد، لەوانەش بەڕێوەبردنی دامودەزگا و پرسە داراییەکانی ئەو حیزبە، لە بەرامبەریشدا نەسروڵڵا سەرنجی لەسەر فایلە ستراتیژییەکان بووە. هاشم سەفییەدین بەرپرسی جێبەجێکردنی سیاسەتە ناوخۆییەکان و پەرەپێدانی هەیکەلی ئیداریی حیزبوڵڵا بووە.
پێگەی سەفییەدین لەنێو حیزبوڵڵا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران
پێگەی هاشم سەفییەدین لەناو حیزبوڵڵا دا، بە هۆی پەیوەندییە نزیکەکانی بووە لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران، بەو پێیەی لە قوم خوێندوویەتی و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاران پەیوەندیی نزیکیی هەبووە، هاوکات کوڕەکەی لەگەڵ کچی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، هاوسەرگیریی کردووە، ئەمەش وایکرد ببێتە جێگرەوەیەکی بەهێز بۆ سەرکردایەتیی حیزبوڵڵا لە دوای حەسەن نەسڕوڵڵاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی نوێی گەرما و خۆڵبارین بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش