مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 190ی حیزبەکەی، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێت، بەو بەرنامەیەی دەستیانپێکردووە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکەنە 24 کاتژمێری.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 190ی حیزبەکەی، لە هەولێر لەگەڵ گەنجان کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد. گوتارەکەی چەند تەوەرێکی جیاوازی لەخۆدەگرت، یەکێک لەوان سێکتەری خزمەتگوزارییەکان بوو.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی جەختی لە سیاسەت و ئەجێندای پارتی کردەوە کە خزمەتکردنی خەڵکە و گوتی: "هەوڵمان داوە بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک بکەین، هاووڵاتی میحوەری پارتییە و لە سەردەمی بارزانی نەمرەوە پارتی خۆی بە خزمەتکاری خەڵک زانیوە، لەمەودواش هەر بەمشێوەیە دەبێت".
جێگری سەرۆکی پارتی داوای لە ئامادەبووانی ئاهەنگە و خەڵکی کوردستان کرد لەڕووی ئاوەدانییەوە تەماشای کوردستان بکەن و گوتی: "ئەو دەستکەوتانەی لە کوردستاندا هەبووە، لە هەموو شار و شارۆچکەکان بەبێ جیاوازی، پارتی پشکی شێری هەبووە، سەیری شەقامەکان و باڵەخانەکان بکەن، دەزانم هێشتا کەموکوڕی زۆرە و زۆر شت ماوە بکرێت، لە هەوڵی جددیداین پێداویستییەکان و خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێن، ئەجێندایەکی تێر و تەسەلمان هەبووە، بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لای ئێوە گرنگن جێبەجێیان بکەین، یەکێک لەوانە کارەبایە کە بۆ هەمووان گرنگە، بەو بەرنامەیەی دەستمانپێکردووە بەردەوامبین، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین دەکەین".
باکگراوند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ملیاران دۆلاری بۆ سێکتەری کارەبا خەرج کردووە، بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و 340 مێگاوات زیادی کردووە و گەیشتووەتە سێ هەزار و 817 مێگاوات، هاوکات ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە حەوت هەزار و 689 مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





