
ژماردنی دیناری عێراق، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی ڕاگەیاند و دەڵێت 598 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، یەکەم گوژمە کە بڕەکەی 598 ملیاری دینارە وەک تەمویلی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، بڕیارە دوای تەواوبوونید دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆش لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 4-10-2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و لە چەند ڕۆژێکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمشەو یاخود سبەی لیستی مووچەی مانگی هەشت بڵاودەکرێتەوە.
ئەمەش بزانە: لەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، مووچەی هێزە ئەمنییەكانی بۆ مانگی نۆ تێدا نییە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





