
گرافیکی ئاڤا بۆ مووچە
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی وانەبێژ کە ئێستا بوونەتە گرێبەست، هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مانگی شەش وەردەگرن، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانیش یەکەم مووچە بە زیادکراوی بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆتایی هەفتەی داهاتوو چوارشەممە یان پێنجشەممە مامۆستایانی وانەبێژ شایستەی دارایی مانگی شەش وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستایانی وانەبێژ ژمارەیان 38 هەزار کەسە، گرێبەستیان بۆ کراوە و مووچەکەیان بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار و بەکالۆریۆس 500 هەزار دینارە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە مووچە بە زیادکراوی وەردەگرن؟ حەلی ڕەئوف گوتی: لەگەڵ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران یەکەم مووچەیان بە گرێبەست وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دووسبەی هەینی 4-10-2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دەكرێت و لە چەند ڕۆژێکدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن. دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تا مانگی هەشت ڕاگیرابوون {کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە} لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، لە هەفتەی داهاتوودا ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت.
ئەمەش بزانە: مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانەکان شایستەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە، هەفتەی داهاتوو کاتێک شایستەی مانگی شەش وەردەگرن، شایستەی دارایی دوو مانگیان دەمێنێت، حەوت و هەشت، ئەویش لە مانگەکانی داهاتوودا وەردەگردن، واتە بۆ دوو مانگ وانەبێژان دوو مووچە وەردەگرن، مووچەیەکی وانەبێژی و مووچەیەکی گرێبەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






