
داواکاریی دانیشووانی گەڕەکی فەرمانبەرانی کەلار، گرافیک؛ ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکێکی کەلار لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بە تەنزەوە داوای خزمەتگوزاری لە بەربژێر و لایەنەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە سەرجەم هەڵبژاردنەکاندا کاتێک بانگەشە دەستپێدەکات، هاووڵاتیان بەشێوەی جیاواز داوای خزمەتگوزاری دەکەن و هیوایان هەیە پێش دەنگدان بەشێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانە و لەلایەن یەکێتییەوە بەڕێوەدەبرێت، یەکێک لە گەڕەکە گەورەکانی ناوی فەرمانبەرانە و کێشەی سەرەکی خراپی شەقامەکانیەتی، دانیشتووانەکەشی لەڕێگەی لافیتە و نووسینی تەنزئامێزەوە داوای چاککردنی دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند لافیتەیەک لە گەڕەکەکە هەڵواسراون، بۆ ئەوەی هەر بەربژێر و بەرپرسێک چووە گەڕەکەکە، پێش ئەوەی داوای دەنگیان لێبکات، بە گلەیی و گازاندە و داواکارییەکانیان ئاشنابێت. یەکێک لە لافیتەکان ڕەنگی سپییە و لەسەری نووسراوە؛ "وا زستان دێت و دووبارە شەقامەکان دەبن بە پۆند و گۆماو، بەلەممان بۆ دابین بکەن با دەنگتان پێبدەین".
بۆچوونی بەرامبەر: ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار لەمبارەیەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: "زیاتر لە ساڵێکە تەندەرمان بۆ شەقامەکە کردووە، بەڵام هیچ بەڵێندەرێک ئامادەنەبووە وەریبگرێت، بۆیە هەفتەی داهاتوو خۆمان دەست بە چاککردنی شەقامەکە دەکەین و فەرمانی کارگێڕییەکەی تەواو کراوە".
ئەمەش بزانە: لەبەر نزیکی گەڕەکی فەرمانبەران لە ناوەندی بازاڕەوە، سەرۆکایەتیی شارەوانی کەلار لەبری قیڕ و کۆنکرێت، هاوشێوەی بازاڕ شەقامەکە خشتڕێژ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






