
دیمەنێک لە چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا میدیا باسی هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ و دەڵێت: "یەکێتی ڕێگربوو، ئەوکات دۆخیان نالەبار بوو و دەیانگوت ناهێڵین سندووقی دەنگدان لە سلێمانی دابنرێت".
وێنە گەورەکە: مەسرور بارزانی هەم وەک سەرۆکی حکومەت و هەم وەک جێگری سەرۆکی پارتی، لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و دوانەخرێت، لەمبارەیەوە زۆر بە ڕاشکاوانە وەڵامی پرسیاری ئاڤا میدیا دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: "ساڵی 2022 دەبوو هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام ئەو سەردەمە یەکێتی لە دۆخێکی نالەباردابوو، ئەوان داوایان دەکرد هەڵبژاردن دوابخرێت. کە داکۆکیش دەکرا لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دەیانگوت لێناگەڕێین سندووقی دەنگدان لە سنووری سلێمانی دابنرێت".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دروشمی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت یەکێتی کە پێکهێنەرێکی سەرەکی حکومەتە و یەکێک لە دروشمەکانی دەڵێ "کۆتایی پێدەهێنین"، مەسرور بارزانی دەڵێت: "دروشمێکی زۆر نابەجێیە لەوەی کۆتایی بە چی دەهێنن؟ خۆیان هاوبەش بوون لە حکومەت، خۆیان هاووڵاتی ئەم نیشتمانەن. پێشتریش هەوڵیان داوە کۆتایی پێبهێنن، ئەگەر ڕاستیت دەوێت کۆتایی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەهێنن، دەیانەوێت کۆتایی بە شکۆی پێشمەرگە بهێنن، دەیانەوێت کۆتایی بە ئابووریی سەربەخۆی کوردستان بهێنن، دەیانەوێت کۆتایی بە پێشکەوتن و ڕیفۆرم و چاکسازی بهێنن، دەیانەوێ کۆتایی بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بهێنن.. ئەگەر ئەمەیە بەرنامەیان و بڵێن کۆتایی پێدەهێنن؟ ئێمەش دەڵێین ناتوانن، ئێمەش دەڵێین ئێمە بەرگریی لەو قەوارەیە دەکەین و پێشی دەخەین و بەرەو پێشەوەی دەبەین، ڕۆژ بە ڕۆژیش ئینشائەڵڵا کوردستان ئاوەدانتر دەکەینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





