قوباد تاڵەبانی و ئیدارەی گشتیی یەکێتی بوونەتە مۆتەکەی بازرگان و وەبەرهێنەران
- کوردستان
- 2024-10-07
ئاڤا نیوز
ئاڤا بە داتا و زانیاری باسی بێسەروبەری پلانی یەکێتی و نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەکات لە کەرتی وەبەرهێنان لە سلێمانی، کە چۆن بووەتە حیزبێکی ملیاردێر لەسەر حسابی خەڵکی شارەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کێشەی سەرەکی وەبەرهێنان لە سلێمانی بەکورتی ئەمەیە، ئەگەر وەبەرهێنێک بیەوێت پڕۆژەیەک دروست بکات، یەکسەر نووسینگەی قوباد تاڵەبانی داوای 8% و ئیدارەی گشتی یەکێتی 22% دەکەن، ئەمەش لەسەر کۆی قازانجی داهاتی پڕۆژەکە دەوەستێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوباد تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی بوونەتە مۆتەکەی بازرگان و وەبەرهێنەران، هەزارانیان ئیفلاسیان کردووە، زۆربەی سەرمایەدارەکان سلێمانیان بەجێهێشتووە و چوونەتە هەولێر و شارەکانی دیکەی عێراق، ئامادەنین پارەکانیان لە سلێمانی خەرج بکەن و بەقاچاخ قوتاری دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: گێچەڵی فەرماندەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆی یەکێتی خەڵکی دەوڵەمەندی شارەکەی تۆقاندووە و گێچەڵیان پێدەکەن. جگە لەمە شوێنە ڕاقی و گرانبەهاکان تەنیا بەو وەبەرهێنەرانە دەدرێن کە هاوپشکی بەرپرسانی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانن.
زانیاریی زیاتر: تەنیا پڕۆژە گەورەکان نییە کە ئیدارەی گشتی تەداخولی تێدا دەکات و سەرانەیان لێ دەسێنێت، تەنانەت داوای پشک و قازانج لە قەساب و نانەوایەکیش دەکەن. ئەم تەعامولەی بەرپرسانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی وەکو خەڵکی دەڵێن، سلێمانی لە شارێکی جوانەوە کردووە بە گوندێکی گەورە بەراورد بە شارەکانی دیکەی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





