
دیناری عێراقی - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شایستەی دارایی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان بە ناوچە کێشە لەسەرەکانیشەوە دابەش دەکرێت، هەروەها بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 9 یەکەم مووچەیان وەک مامۆستای گرێبەستبوون لەگەڵ مووچەخۆران وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "شایستەی دارایی مانگی شەشی سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، چەکی بانکی ئامادە کراوە و تەنیا بڕیاری خەرجکردنی لەلای بانکەکانەوە ماوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: عەلی ڕەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، بە ئاڤا نیوزی گوت ڕاگەیاند، "لە دهۆک و هەولێر شایستەی دارایی دابەش دەکرێت، بەشێک لە مامۆستاکان لە بانک و بەشەکەی دیکەیان لە پەروەردەکان وەریدەگرن، بەڵام سلێمانی بەهۆی نەبوونی سیولە دوادەکەوێت".
زانیاری زیاتر: شایستە داراییەکان لە 250 هەزار دینارەوە تاوەکو 400 هەزار دینار دەستپێدەکات، ئەوەش بەگوێرەی بڕوانامە و شوێنی وانەبێژەکە دیاری کراون، بڕی 13 ملیار و 900 ملیۆن دینار بۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ تەرخان کراوە. 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەم شایستە داراییە سوودمەند دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





