
ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە لە 2003 بۆ 2013 خانەنشین بوون، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینانی مەدەنی و پلەدارانی سەربازی لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت، ئەو کەسانە دەگرێتەوە لە ساڵانی 2003 تاوەکو 2013 خانەنشین کراون.
وێنە گەورەکە: دوو مانگە بەشێکی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەیان لەگەڵ عێراق هاوتا کراوە، بەڵام لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ئەو خانەنشینانەی پێش ساڵی 2014 خانەشین بوون، خرانە قۆناغی دووەم.
لێدوانی فەرمی: سادق عوسمان، گوتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەگوێرەی ڕێنماییەکی نوێ قۆناغی دووەمی هاوتاکردن دەستپێدەکات، ئەو کەسانە دەگرێتەوە لەدوای ساڵی 2003 تاوەکو 31-12-2013 خانەنشین بوون."
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانەی پێش 2014 خانەنشین بوون، زیاتر لە 50 هەزار مووچەخۆرن و تاوەکو مووچەی مانگی 11 مووچەی سەرجەمیان هاوتا دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینانی مەدەنی ژمارەیان 149 هەزار و 687 کەسە، ئەوانەی پێش 2014 خانەنشینکراون لە قۆناغی یەکەمدا 100 هەزار دینار خرایە سەر مووچەیان، دوای هاوتاکردن مووچەکانیان زیاتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە