
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست چارەنووسی مووچەی چوار مانگی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا دەکات و دەڵێت هیچیان نافەوتێن و هەفتەی داهاتوو یەکێکیان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ و مووچەیەکیشیان وەکو مامۆستای گرێبەست دەخاتەڕوو.
ـــ لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستەی مانگی (6)ی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت لە سەرجەم پەروەردەکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین ).
ـــ دەربارەی مووچەی مانگی (9)ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەڕمی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، بۆ ئەوەی تەمویلی پارەکەیان بکرێت لەڕێگای وەزارەتی دارایی بۆ بانکەکان، بۆ ئەوەی مانگانە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت.
ـــ بۆ شایستەی مانگەکانی (7، 8) کە نیو مقطوتە، دوای مووچەی مانگی نۆ لە دەرفەتێکدا بەیەکەوە دابەش دەکرێن، بۆیە ئەم شایستەیە نافەوتێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە ئێستاوە مامۆستایانی گرێبەست لە پەروەردەکان مامەڵەی گرێبەست دەکەن، دوای تەواو بوونیان ڕاستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری (UPN) یان بۆ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار و 933 مامۆستایە، مووچەی هەر مامۆستایەک بڕوانامەی دیبلۆم 400 هەزار و بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار دینارە، پارەی پێویست بۆ مووچەیان مانگانە نزیکەی 18 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






