لە کابینەی نۆیەمدا بە سەرمایەی نزیکەی 17 ملیار دۆلار مۆڵەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان دراوە
- بزنس
- 13 تشرینی یەکەم

پڕۆژەکانی ئێمپایەر لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تاکو ئێستا لە 11 سێکتەری جیاوازدا مۆڵەتی کارکردنی بە چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنان داوە کە زۆرترین سەرمایەی لە هەولێر بەکارهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بە سەرمایەی نزیکەی 17 ملیار دۆلار پڕۆژەی وەبەرهێنان لە ناوچە جیا جیاکان مۆڵەتیان پێدراوە، لەو ژمارەیەشدا پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەولێر، زۆرترین سەرمایەیان تێدا بەکارهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەت هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 436 پڕۆژە بە سەرمایەی نزیکەی 17 ملیار دۆلار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە، زۆرترین سەرمایەی پڕۆژەکان لە پارێزگای هەولێر و کەمترینی لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: دابەشبوونی پرۆژەکانی وەبەرهێنان بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا، بەم شێوەیەن:
هەولێر: 89 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی نزیکەی 12.5 ملیار دۆلاربووە.
سلێمانی: 96 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی سێ ملیار دۆلار بووە.
دهۆک: 84 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی یەک ملیار دۆلار بووە.
گەرمیان: 24 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی نیو ملیار دۆلار بووە.
راپەڕین: 15 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 33 ملیۆن دۆلار بووە.
زاخۆ: 15 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 53 ملیۆن دۆلار بووە.
سۆران: 8 پڕۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 92 ملیۆن دۆلار بووە.
هەڵەبجە: 5 پرۆژەی وەبەرهێنان سەرمایەکەی 47 ملیۆن دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە